سامسۆنگ و كامێرای 20 میگاپیكسلی

سامسۆنگ و كامێرای 20 میگاپیكسلی
سامسۆنگ و كامێرای 20 میگاپیكسلی
پێدەچێت ئەمجارەیان كۆمپانیا كۆرییەكە واتە سامسۆنگ لە مەیدانی بەرهەم هێنانی كامێرای دیجیتالیشدا لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكە لە ركابەری دابێت، هەرچەندە هەتا ئێستا لە بواری بەرهەمەێنانی مۆبایل و تەبلێتدا لە ریزی یەكەمەكاندا بووە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا كۆمپانیای ناوبراو كامێرایەكی دیجیتالی سوپەر زوومی بەناوی WB110 بەرهەم هێنا كە خاڵی جێگای سەرنج لەم كامێرایەدا زوومەكەیەتی كە 26xە، دەكرێت بەهۆیەوە لە زۆر دووریشەوە وێنە بگریت. جگە لەوەش كامێرای ئاماژە بۆ كراو هەستەوەری 20 میگاپیكسلی هەیە هەرچەندە جیاوازییەكی زۆر لە نێوان زوومی كامێرای سامسۆنگ و كامێرای نیكۆن جۆری P520 دا هەیە چونكە كامێراكەی نیكۆن 42Xە. رەنگە كامێراكەی سامسۆنگ سەرەتایەك بێت بۆ ئەوەی كە كۆمپانیای ناوبراو بێتە ریزی كۆمپانیاكانی پێشەنگ لە بەرهەم هێنانی كامێرای دیجیتالیدا. هەرچەندە پێشووترش لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگەوە چەندین جۆری كامێرای دیجیتالی بەرهەم هاتوون، بەڵام ئەوەی ئێستایان دەكرێت بڵێین نیوە پیشەییە
Top