قفڵێكی هۆشمەند بە مۆبایل دەكرێتەوە

قفڵێكی هۆشمەند بە مۆبایل دەكرێتەوە
قفڵێكی هۆشمەند بە مۆبایل دەكرێتەوە
لەمەولا زۆر گرنگ نییە كلیلەكەتان بزر بكەن، یان یەكێك كلیلەكەتان بدزێت چونكە لە سەردەمی دیجیتالیدا ققڵیش دەبێتە هۆشمەند، كۆمپانیایەكی بەریتانی جۆرە قفڵێكی هۆشمەندی بەرهەم هێناوە كە لەگەڵ مۆبایل لە پەیوەندی دادەبێت و تەنیا كلیلكەی مۆبایلەكەت دەبێت.
قفڵی ئاگوست دەكرێت تەنانەت پەسۆردەكەی بدەی بە هاوڕێیان و ئەو كەسانەی لێیان دڵنیایت، قفڵەكە لە رێگای بلوتوسی مۆبایلەكەت دەكرێتەوە، لەسەرەتادا پرۆگرامێكی تایبەت بە قفڵەكە لە سەر مۆبایلەكەت دادەنێیت و دواتر كۆدی نەێنییەكەی لێدەدەیت و گلۆپەسوورەكەی قفڵەكە دەبێتە سەوز و دەرگا دەكرێتەوە، گەر گرفتێكیش لە قفڵەكەدا هەبوو، ئوتۆماتیكی ئیمێلێك بۆ خاوەنەكەی دەنێرێت قفڵەكە بۆ دڵنیایی زیاتر لە هەر دە چركەدا جارێك دادەخرێتەوە.
Top