قەمسەڵەی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی
زۆر لە كارو ئەركەكانی رۆژانە پێویستی بە جلوبەرگی تایبەت بەخۆیەتی، جلوبەرگی دكتۆر و سستەرەكان یان كرێكارەكانی پاككەرەوە لەكاتی كاركردندا جیاوازە، جلوبەرگی وەرزشی جیاوازە لە جلوبەرگی ئاسایی، لەم رۆژانەدا قەمسەلەیەكی تایبەت بە یاریی ئەلكترۆنیش بەرهەم هاتووە. بەهۆی ئەو قەمسەلە تایبەتەوە دەكرێت بەتەواوی بچیە ناو ناخی یارییە ئەلكترۆنییەكە، بەرهەمە تەكنەلۆژییە نوێیەكە كە بە ARAIG ناسراوە، قەمسەلەكە چەندین هەستەوەری لەمسی پێوەیە لەگەڵ چەندین بڵندگۆ. ئەگەر كارەكتەری ناو یارییەكەت بۆ نموونە گوللەی پێبكەوێ، یان لێدان بخوات، بەهۆی ئەو قەمسەلەكەوە وا هەست پێدەكەی كە خۆت گوللەت پێكەوتووە یان لێدانت خواردووە. یان ئەوكاتە كە گوللەیەك لە چەكەكەت داوێ هەست بە لەرینەوەی چەكەكە دەكەی. پێدەچێ داهاتووی گەمەی ئەلكترۆنی بەجۆرێك كە كارەكتەری ناو یارییەكە لەگەڵ كاراكتەری راستەقینە لە یەك جیا نەكرێنەوە.
