كامێرایەكی تایبەت بە وێنەی جەماوەری
كامێرا هەرە پێشكەوتووەكانیش بەهۆی ئەوەی لێنزەكەیان بچووكە و مەودای بینینی بەتایبەتی ئەگەر سوژەكە لە یەك دوو مەتریدابێت بەرتەسكە، بۆ نموونە گەر وێنەیەكی بەكۆمەڵ بگریت گەر مەوداكە نزیك بێت، گشت كەسەكان دەرناچن.
لەم دواییەدا كامێرایەكی دیجیتالی بەناوی The dou بەرهەم هاتووە كە مەودایەكی بەربەرینتر چێدەكات و ئەگەر وێنەیەكی جەماوەری بگرێت هەتا لە مەودای نزیكشدا بێت گشتیان دەردەچن. كامێرای ناوبراو دەكرێت بە دوو بەش، دەكرێت وێنەی خودی وێنەگرەكەش لەگەڵ جەماوەرەكە دەربچێت.
كامێرای The Duo لە راستیدا لە دوو كامێرا پێكەاتووە كە بەهۆی 4 موگناتیسەوە پێكەوە پەیوەند دەدرێن، بە داگرتنی دوگمەیەك هەردوو كامێراكە دەست بە وێنەگرتن دەكەن.
