ئاوابوونی ئەستێرەیەكی داهێنەر
داگلاس ئینگلبارت داهێنەری ماوس كۆچی دوایی كرد
ئەوانەی كە لە ماوەی 20 ساڵدا كاریان بە كۆمپیوتەر كردبێت، دەزانن ماوس وەك ئامرازێكی گرنگی كۆمپیوتەر سەیر كراوە، لە راستیدا بەبێ ماوس نەكراوە سوود لە كۆمپیوتەر وەربگیرێت، ئامرازێك كە بۆتە ستاندەری گشت كۆمپیوتەرەكان، تەنانەت پاش تێپەڕینی دوو دەیەش هەروا گرنگی خۆی پاراستووە. داهێنەری ماوس كەسێك نەبوو جگە لە داگلاس ئینگلبارت (douglas engelbart) كە رۆژی چوارشەممە 3/7 لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئنیگلبارت كە ئەو ئامێرەی داهێنا بە ناوی “X-y position indicator واتە دیاریكەری شوێنی ئیكس و وای بەرهەمی هێنا، بەڵام ئەندازیارییەكی دیكە ناوی ماوسی بۆ هەڵبژارد. ناوبراو تەنیا ماوسی دانەهێنا و بەڵكو لە بواری تۆڕی ئارپانێتیشدا جێ پەنجەی دیارە. یەكەم ماوس لە ساڵی 1960دا بەرهەم هات بەڵام ساڵی 1970 پرۆژەكەی خۆی دەرخست و لە ساڵی 1984یش یەكەم ماوسی تایبەت بە كۆمپیوتەری ماكینتۆش بەرهەم هات. ماوسە سەرەتاییەكەی ئینگلبارت زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو ماوسەی كە ئێستا بوونی هەیە، بەڵام دواتر گۆڕانكاری تێدا كراو و ئێستاش ماوس هەروەك گرنگترین ئامرازی كۆمپیوتەر سەیر دەكرێت.
