نوێترین كاتژمێری هۆشمەندی سۆنی

نوێترین كاتژمێری هۆشمەندی سۆنی
نوێترین كاتژمێری هۆشمەندی سۆنی

كۆمپانیای سۆنی كە كۆمپانیایەكی ژاپۆنییەو مێژوویەكی لەمێژینەی هەیە لە بەرهەم هێنانی ئامێری تەكنەلۆژیای دیجیتالی، جارێكی دیكە بە بەرهەم هێنانی كاتژمێرێكی دیكەی هۆشمەند هاتە مەیدانەوە. هەرچەندە كاتژمێرەكەی پێشوو كە بە smartwatch ناسراوە بەوجۆرەی پیویستە وەرنەگیردرا. ئەمجارەیان سۆنی هەوڵیداوە نەوەی دووەمی ئەو كاتژمێرە بەرهەم بێنێ كە بەباشی لەگەڵ مۆبایل یان تەبلێتی سیستەمی ئەندرۆید پەیوەند دەدرێت و دەكرێت ببێتە ریمۆت كۆنترۆڵی ئامێرە ناوبراوەكان.
SmartWatch 2 لە ئەلۆمینۆم دروستكراوە و ژەنگ ناهێنێ و تەواو ستیلە، كێشەكەی 23.5 گرامە و ئاوی تێناچێت. شاشەكەی 1.6 ئینجە 200 پرۆگرامی بۆ دادەندرێت بۆ نموونە تویتەر و فەیسبووك، پرۆگرامی تایبەت بە وەرزشی.. هەتا 4 رۆژیش شەحنی باترییەكەی دانابەزێت.
Top