تەبلێتە سەرنج راكێشەكەی سامسۆنگ دوو سیستەم دەخوێنێتەوە
لەم هەفتەیەدا سامسۆنگ نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە كە تەبلێتی جۆری ATIV Qە، كە لە یەك كاتدا دوو سیستەمی بەگەڕخەری لەسەرە واتە سیستەمی ویندۆز8 و ئەندرۆید، شایانی باسە هەردوو سیستەمەكە لەیەك كاتدا دەكاتەوە. تەبلێتەكە دەكرێت وەك لاپتۆپ و وەك تەبلێت سوودی لێوەربگیردرێت، ئەوكاتەی تەبلێتە كە سیستەمی ئەندرۆید دەخوێنێتەوەو لەوكاتەشدا كە لاپتۆپە ویندۆز8 دەخوێنێتەوە.
تەبلێت لاپتۆپی ATIVQ لە زۆر لایەنەوە وەك Transformer book trio كۆمپانیای ئاسۆس دەچێت. ئەویش پێكەوە دوو سیستەم دەخوێنێتەوە. بەكارهێنەر بەئاسانی تەنیا بەیەك كلیك سیستەمێك بۆ سیستەمێكی دیكە بگۆڕێت. هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی تەبلێت لاپتۆپەكەی سامسۆنگ ئەوانەن: پرۆسیسەری جۆری core i5ی ئەنتەڵی لەسەرە، شاشەكەی 13.3 ئینجە. كوالیتیەكەی لە سەرووی فول ئیچ دییە. كێشەكەی تەنیا 1.29 كیلۆ گرامە. بارستاییەكەی تەنیا 13.9 ملمە. پێنووسی دیجیتالی S-Penی هەیە. كیبۆردی ATIO بە شێوەی سلایدە و لە پشت شاشەكە كۆدەبێتەوە.
