كۆمپیوتەرەكانی داهاتوو تەلەڤزیۆنی هۆشمەندن
لە داهاتوودا ئامێرەكان لەیەك ئامێردا كۆدەكرێنەوە، تەلەڤزیۆن ومۆبایل و كۆمپیوتەر...تاد دەبن بەیەك، كۆمپانیای LG هەر لە ئێستاوە هەوڵەكانی بۆ ئەم مەبەستە چڕ كردۆتەوە، مۆنیتۆر واتە شاشە 29 ئینجی EA92 كە ساڵی رابردوو لە پیشانگای ساڵانەی IFA نیشاندرا رەنگە زۆر كەس لە یادی بێت، ئەم ساڵیش كۆمپانیای ناوبراو كۆمپیوتەرێكی بێ كەیسی هەر وەك ئەوەی پێشوو بەرهەم هێناوە بە هەندێك تایبەتمەندی دیكەوە.
لەم كۆمپیوتەرە یەكپارچەیەدا سیستەمی تەلەڤزیۆنێكی هۆشمەندیش داندراوە و بەكارەێنەر دەتوانێت لەیەك كاتدا كە كار لەسەر كۆمپیوتەر دەكات سەیری تەلەڤزیۆنیش بكات، چونكە شاشەكە ئەوەندە گەورەیە دەبێتە دوو بەش. جگە لەوەش دەكرێت فیلمی HD و تەنانەت 3Dیش سەیر بكەی. هەروهەا ئەپلكەیشنێكی ناردنی SMSیش داندراوە كە دەكرێت لەنێوان ئەو كەسانەی ئەو كۆمپیوتەرە بەكار دەهێنن كورتەپەیام بەڕێ بكرێت.
