بە بالیف گوێ لە مۆسیقا بگرە

بە بالیف گوێ لە مۆسیقا بگرە
بە بالیف گوێ لە مۆسیقا بگرە
زۆر لەو گەنجانەی كە دەیانەوێ بخەون حەز دەكەن بەرلە نووستن گوێ لە مۆسیقا بگرن و لەگەڵ مۆسیقا و گۆرانیدا خەویان لێبكەوێت، هەربۆیە زۆریان هیدفۆنی مۆبایلەكەیان لە گوێ دەكەن، بەڵام هیدفۆنیش گرفتی خۆی هەیە ئەویش ئەوەیە كە خەوت لێكەوت بەهۆی ئەوەی هیدفۆنەكە لە گوێتدایە بەخەبەر دێیت.
لەم رۆژانەدا بەرهەمێكی دیجیتالی نوێ بەناوی pillow speaker بەرهەم هاتووە كە لە راستیدا بالیفێكە و دوو بڵندگۆی هەیە. سپیكەرەكان بە جۆرێك داندراون كە لە هەر چوار دەورەوە دەنگ دەدەنەوە. سپیكەرەكان بەشێوازی وایەرلەیس مۆسیقاكان لە ئامێرە دیجیتالییەكان وەردەگرن.
Top