كتێبخانەی دیجیتالیش لە وزەی خۆر سوود وەردەگرێت
چارلی چاپلین گەورە ئەكتەری سینەمایی كۆمێدی جیەان دەڵێت “گەورەترین ئەڵماسی جیهان خۆرە كە رووناكییەكەی بێ بەرامبەر بەسەر هەموو جیهاندا پەخش دەبێتەوە“ بەڕاست خۆر ئەو ئەڵماسە مەزنەیە، بەداهاتنی تەكنەلۆژیای نوێ مەزنییەتی ئەڵماسەكە زیاتر دەركەوتووە، ئێستا هەوڵ دەدرێت ئامێرە دیجیتالییەكان بە تیشكی خۆر شەحن بكرێنەوە، چەند ساڵێكە ئامێری كتێبخوێندنەوەی دیجیتالی شوێنی كتێبی كاغەزی گرتۆتەوە، هەرچەندە ئەویش پێویستی بە شەحنكردنەوە و باتری هەیە، لەم دواییەدا كاوەرێكی كتێبخانەی دیجیتالی ئامازۆن واتە كیندەڵ فایەر بەرهەم هاتووە كە وزەی خۆی لە خۆر وەردەگرێت. ئەو وەزەیەی كاوەرەكە وەریدەگرێت بۆ رووناككردنەوەی گلۆپی ئامێرەكە لە تاریكیدا گونجاوە. بە شەحنكردنەوەی بەهۆی خۆرەوە چەندین رۆژ دەكرێت كاری پێبكرێت.
كاوەركە كە بە Solarkindle ناسراوە دەتوانێت هەتا 50 كاتژمێر وزەی ئامێرەكە دابین بكات.
