سایتێك بۆ جیاكردنەوەی وێنە لە باكگراوەند

سایتێك بۆ جیاكردنەوەی وێنە لە باكگراوەند
سایتێك بۆ جیاكردنەوەی وێنە لە باكگراوەند
یەكێك لە ئەركە دژوارەكانی دیزاینەر و ئەوانەی كاری گرافیكی دەكەن جیاكردنەوەی وێنەیە لە باكگراوەند، بەتایبەتی گەر باكگراوەندەكە لە چەندین رەنگ پێكهاتبێت، راستە بە فۆتۆشۆپ ئەو ئەركە ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەموو كەس شارەزای فۆتۆشۆپ نییە، بەڵام سایتێك بۆ ئەم مەبەستە داندراوە كە بە ئاسانی وێنەكە لە باكگراوەندەكە جیا دەكاتەوە.
سایتی http://clippingmagic.com بۆ ئەو مەبەستە داندراوە، سەرەتا سایتەكە دەكەیەوە، پاشان ئەو وێنەی كە مەبەستتە لە سایتەكەدا ئەپەلۆد دەكەیت، ئەپەلۆد كردنی وێنە زۆر ئاسانە هەر ئەوەندە بەسە كە لەسەر دوگمەی choose file كلیك بكەیت و وێنەكەتان هەڵبژێریت و یان بە شێوازێكی دیكە وێنەكەت بە ماوس راكێشە بۆ ناو بۆكسی drag and drop image here. پاش ئەوەی كە وێنەكە بەتەواوی ئەپەلۆد بوو، دەبێ بە سایتەكە بڵێیت كام بەش بسڕێتەوەو كام بەش نەسڕێتەوە، ئەویش بە دیاریكردنی دوو رەنگی سەوزو سوور. زۆر بە ئاسانی بەشێك لە وێنەكە بە رەنگی سەوز دیاری بكە و باكگراوەندەكەش بە رەنگی سوور دیاری بكە. ئیدی پرۆگرامەكە كارەكانی ئۆتۆماتیكی جێبەجێ دەكات. دوای تەواو بوونی كارەكە دەكرێت فایلەكە بە فۆرماتی PNG داونلۆد بكەیت.
Top