فەیسبووك و دیزاینی دوو سمارت فۆن
فەیسبووك كە گەورەرین تۆڕی كۆمەڵایەتی بێت، مۆبایلیش گشتگیرترین ئامێری دیجیتالییه، ئەو دووانە پەیوەندییەكی نزیكیان هەیە، هەربۆیە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایل بەر لەهەموو ئەپلكەیشنێك، ئەپلكەیشینی فەیسبووك دادەنێن. لەم دواییەدا دوو مۆبایلی هۆشمەند واتە سمارت فۆنی تایبەت بە فەیسبووك دیزاین كراون و ئەگەر پەسەند بكرێن رەنگە بە فرەیی بەرهەم بێن. سمارت فۆنی یەكەم كە بە Blue experience ناسراوە، سایزەكەی 17.5 لە 5.5 سم دایە. بەهۆی ئەو سایزەوە بەكارهێنەر بەئاسانی دەتوانێت كار لەسەر فەیسبووك بكات، چوارچێوەكەی لە ئەلەمینیۆم چێكراوە، رەنگ شین جوانییەكی تایبەتی بە مۆبایلە هۆشمەندەكە بەخشیوە. دوگمەی Home كە بە شێوەی Like داندراوە بۆ فەیسبووك زۆر گونجاوە.
سمارت فۆنی دووەم كە بە Blue experience2 ناسراوە، لەگەڵ سمارت فۆنی یەكەم جیاوازی هەیە، لە راستیدا ئەو مۆبایلە هۆشمەندە بەشێوەی سلایدە. دوو دوگمەی Like و دوگمەی instagram لەسەر مۆبایلەكە هەیە.
