سایتێك بۆ سڕینەوەی فایلەكان لە ڤایرۆس

سایتێك بۆ سڕینەوەی فایلەكان لە ڤایرۆس
سایتێك بۆ سڕینەوەی فایلەكان لە ڤایرۆس
لە ژمارەی رابردوودا باسی خزمەتگوزارییەكی گرنگی گوگڵمان كردبوو كە ئەركی ئەوەیە كە بەبێ ئەنتی ڤایرۆس فایلەكانی ناو كۆمپیوتەرەكەت سكان دەكات، سكانكردن واتە چاوپێداگێڕان بەوەی كە ئایا ئەم فایلە ڤایرۆسی هەیە یان نییە.
لەم ژمارەیەشدا باسی سایتێكی دیكە دەكەین، سایتی : http://www.metascan-online.com یەكێكە لەو سایتانەی كە هەمان ئەركی سایتی خزمەتگوزاری گوگڵ تایبەت بە سكانكردنی فایلەكان ئەنجام دەدات، سایتەكە تەنانەت فایلێكی 80 میگابایتیش سكان دەكات.
لەسەرەتادا دەچیتە سەر سایتەكە دوگمەی Browse لێدەدەی و فایلەكە هەڵدەبژێری. پاشان كلیك لەسەر Scan your file with Metascan دەكەی، پاشان لەلای راست ژمارەی ئەو فایلانەی كە وەك ڤایرۆس ناسراون دەبینی.
Top