پرۆگرامێك بۆ پێشگرتن لە كۆپیكردنی نایاسایی
گەلێك جاران پرۆگرامێك یان وێنەیەك یان فایلێكی ڤیدیۆییت هەیەو دەتەوێ لە ئینتەرنێت دایبەزێنی، بەڵام كەسانی دیكە نەتوانن كۆپی بكەن. زۆرجاران لەگوگڵدا وێنەیەك دەدۆزینەوەو نیازتان هەیە بۆ مەبەستێك بەكاری بهێنن و دایبەزێنن، بەڵام كاتێك دادەبەزێت دەبینن، لەسەر وێنەكە نووسراوێك هەیە كە لە زانستی كۆمپیوتەردا بەو نووسراوە دەگوترێت watermark. بەهۆی ئەوەوە دەزانرێت كە بینەر لە هەر شوێنێك ئەو وێنەیەی بینی بزانێ كێ ئەو وێنەیەی داناوە، زۆر جار ئەم نووسینە دەكەوێتە سەر فایلەكانی PDFیش. گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەو ئەركە ئەنجام دەدەن و نووسینێك دەخەنە سەر وێنە بۆ ئەوەی كە بەرگری لە كۆپی نایاسایی بكەن. پرۆگرامی Watermark Master یەكێكە لەو پرۆگرامانە كە ئیزن بە بەكارهێنەر دەدات كە بە ئاسانی نووسینێك لەسەر وێنە دابنێت.
جیاوازی پرۆگرامەكە لەگەڵ پرۆگرامە هاوشێوەكانی ئەوەیە كە دەكرێت ئەو هێمایە لەسەر فیلمیش دابنێت و تەنانەت لەسەر ئەو پرۆگرامەی كە بەكارهێنەر دروستی دەكات. دەكرێت دەق یان وێنە یان ئەنیمەیشن لەسەر وێنە یا فیلمەكە دابندرێت. دەیان ئیفێكتی سەرنج راكێشی تێدایە.
