رۆبۆتێكی فڕۆك بە زەینی مرۆڤ كۆنترۆڵ دەكرێت

رۆبۆتێكی فڕۆك بە زەینی مرۆڤ كۆنترۆڵ دەكرێت
رۆبۆتێكی فڕۆك بە زەینی مرۆڤ كۆنترۆڵ دەكرێت
مرۆڤ ئەوەی بیری لێبكاتەوە و بەخەیاڵی داهاتبێت رۆژێك دێت بیكات بە راستەقینە، ئێوە دڵنیام بە زەینتاندا هاتووە و خۆزگەتان خواستووە كە تەباخەكە خۆی چێشتی لێنابا، یان تەلەڤزیۆنەكەتان چووبا سەر ئەو كەناڵەی كە مەبەستتە، تەنیا بەبیركردنەوە و بێ كۆنترۆڵ ئێستا ئەو ئاواتەی مرۆڤ هاتۆتە دی.
لە كۆلیژی ئەندازیاری و زانستی زانكۆی “مینە سوتا” گروپێك لە پسپورانی بواری تەكنەلۆژی شێوازێكیان دۆزیوەتەوە كە پەیوەندیی هەبێت بە مێشكی مرۆڤەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو كەلوپەلانەی سوودی لێوەردەگیرێت، یەكەم هەنگاویشیان لەو بوارەدا رۆبۆتێكی فڕۆك بووە كە بە مێشكی مرۆڤ كۆنترۆڵ دەكرێت. گەردەلوولی زەین (psychokinesis) یان توانای جووڵاندنی كەلوپەل تەنیا بە سوود وەرگرتن لە زەین یەكێك بووە لە ئاواتە دێرینەكانی مرۆڤ هەر ئەوەی لە فیلمە خەیاڵی زانستییەكاندا بینیوتانە.
لەو روبۆتەدا كە لەسەر چەند كەسێك تاقیكرایەوە، بۆ نموونە یەكێك دەیویست بە دەستی راستی كارێك ئەنجام بدات، رۆبۆتەكە بۆ لای راست دەسووڕایەوە. زۆر شتی دیكەیش كە لە زەینی بەكارهێنەرەكەدا دەگوزەرا.
Top