چاویلكەی ژیرۆكی مەلەوانی
مەلەوانەكان دیارە مەبەست ئەوانە نین كە بۆ خۆشی و شادی مەلە دەكەن، بگرە ئەوانەی كە كاری توێژینەوەی زانستی یان كاری گرنگ لە قوڵایی دەریاكاندا ئەنجام دەدەن ئامرازەكان دەبێت لەگەڵ تەڕبوون و زەختی ئاودا بگونجێت.
ئەو چاویلكەیەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن، چاویلكەیەكی ئاسایی نییە بگرە زۆر هۆشمەندە، چونكە لەو چاویلكەیەدا سیستەمی دیاریكردنی شوێنی جوگرافی واتە GPS، دوگمەی وەڵامدانەوە، كامێرای 3D و بلوتوس هەیە.
سیستەمی دیاریكردنی شوێنی جوگرافی شوێنی بەكارهێنەرەكە و مەلەوانەكانی دیكە نیشان دەدات. دوگمەی پەیوەندی ئەو خزمەتگوزارییەیە كە بەهۆیەوە دەكرێت لە رێگای شاشە پێشكەوتووەكەیەوە لەگەڵ مەلەوانەكانی دیكە لە پەیوەندی دابیت. كامێرای 3Dیش بۆ وێنەگرتن لە ژێر ئاوسوودی لێوەردەگیردرێت.
