شەحنكردنەوەی دەسكی گەمەی پلەی ستەیشن 4
گەمەی ئەلكترۆنی بۆتە بەشێكی گرنگ لە تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم، هەربۆیە ئامێری زۆر تایبەتی بە گەمەكردن لەلایەن چەندین كۆمپانیاوە بەرهەم هاتوون. دەسكی گەمەكردن لە وایەرەوە بۆتە وایەرلەیس، بەڵام گرفتێك لە دەسكی گەمەی وایەرلەیس دا هەیە كە دەبێت شەحن بكرێتەوە. لەم دواییەدا كۆمپانیایەك شەحنكەرەوەیەكی تایبەت بە شەحنی دەسكی گەمەی بەرهەم هێناوە. شەحنكەرەوەی جۆری Nyko یەكەمین شەحنكەرەوەی تایبەت بە شەحنی دەسكی گەمەیە. شەحنكەرەوەیەك وەك پایەیەك دەچێت و دەسكی گەمەكەی لەسەر دادەندرێت، شاشەیەكی بچووكیش نیشانی دەدات كە چەندە شەحنی تێدایە.
