نەوەی دووەمی كامێرای گەلەكسی سامسۆنگ
هێشتا كامێرای گەلەكسی سامسۆنگ بەتەواوی نەكەوتۆتە بازاڕەوە كە نەوەی دووەمی كامێرای گالاكسی بەناوی galaxy NX camera بەرهەم هات. كامێرای ناوبراو لە ریزی ئەو كامێرایانەیە كە لێنزی پیشەییان لەسەرە. كامێراكە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرەو جگە لەوەش هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە كە سمارت فۆن واتە مۆبایلێكی هۆشمەنددایە. بەهۆی ئەو كامێرایەوە بە ئاسانی دەتوانرێت وێنەكان هاوبەش بكەی بۆ ئامێرەكانی دیكە بەبێ وایەر بەڕێی بكەی. لە بواری كوالیتی و تواناییەوە بەقەد galaxy s3یە. زۆربەی پرۆگرامەكانی ئەندرۆید دەخوێنێتەوە و تەنانەت هەموو گەمەیەكی ئەندرۆیدی پێدەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سیمكارتی دەچێتە سەر و دەكرێت وەك مۆبایلیش سوودی لێوەربگری.
