ئاگادار بن شەحنكەرەوەیش سیخوڕی دەكات

ئاگادار بن شەحنكەرەوەیش سیخوڕی دەكات
ئاگادار بن شەحنكەرەوەیش سیخوڕی دەكات
لە جیهانی تەكنەلۆژیادا ئەوە هەر فلاش میمۆری و كردنەوەی سایت و كۆپی كردنی فایل نییە كە ڤایرۆس دەگوازێتەوە بەڵكو دەكرێت لە رێگای دیكەش ڤایرۆس و پرۆگرامی تێكدەر بخەنە ناو ئامێرە تەكنەلۆژییەكانەوە.
لەم ماوەیەدا گروپێك لە زانایانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ شەحنكەرەوەیەكیان دروست كردووە كە دەتوانێت لەگەڵ شەحنكردنەوەی ئایفۆن فایلی تێكدەریشی بۆ بنێرێت. ئەوانەی ئەو شاحینەیان بەرهەم هێناوە دەڵێن تەنیا لە یەك چركەدا ئایفۆنەكە تووشی ڤایرۆس دێت. مەبەست لە چێكردنی ئەو شەحنكەرەوەیە بە بڕوای ئەوان ئەوەیە كە بەكارەێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ هیچ لەخۆیان دڵنیا نەبن كە ئامێرەكانیان لە زۆر رێگای دیكەوە تووشی گرفتی فایلی تێكدەرانە دێت. هەروەها مەبەستێكی دیكەش لە بەرهەم هێنانی شەحنكەرەوەكە ئەوەیە كە بە كۆمپانیا رابگەیەنن كە لەمەولا لە بواری ئەمنیەتییەوە جیددیتر بن.
Top