LG ته‌له‌فزیۆنێكی تایبه‌ت به عیراق له شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كات
كۆمپانیای (LG)، ته‌له‌فزیۆنێكی تایبه‌ت به عێراق به ناوی ( ته‌له‌فزیۆنی بابل ) به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له خۆ ده‌گرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێواره‌ی رۆژی ( 23ی حوزیرانی 2013 )، له شاری هه‌ولێر رێوره‌سمێك بۆناساندنی ته‌له‌فزیۆنی (بابل) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كۆمپانیای (LG) له‌عێراق و بریكاری كۆمپانیاكه له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
سه‌باره‌ت به گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی بابل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای (LG) وتی: ته‌له‌فزیۆنه‌كه كه تایبه‌ت بۆ عێراق دروستكراوه، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، كه پێشتر له تهلهفزیۆنهئاساییهكانی تردا نه‌بووه، دیارترینیشیان تۆماركردنی پرۆگرام و دراماكان و گواستنه‌وی بۆ سه‌ر (CD)، هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه كه به‌بێ به‌كارهێنانی ئامێری دیكه به‌مانگی ده‌ستكرد ده‌به‌سترێته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ خۆشییه‌كی زیاتر بۆ به‌كارهێنه‌ر، ته‌له‌فزیۆنی بابل به شێوازێكی داهێنه‌ران دیزاین كرد، ئه‌ویش ئاسانكاری ده‌كات تا له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی مانگی ده‌ستكرد دا بیگه‌یه‌نێ به‌بێ به‌كارهێنانی هه‌ر ئامێرێكی تر.
كۆمپانیای (LG)ته‌له‌فزیۆنی (بابل)ی به ته‌كنیكی سێ ره‌هه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه تا ئه‌زموونی بینینی سێ دووریی جیاواز و گونجاو به ره‌نگی روون و ورد له ماڵ فه‌راهه‌م بكات، ئه‌مه و ((LG بۆ ئه‌لیكترۆنیات هه‌ڵسا به ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بابل به ته‌كنیكی (USB) ی كوالیتی به‌رز بۆ مۆبایل (MHL) ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر بتوانێت ئه‌و ناوه‌ڕۆكه ئهلكیترۆنییهی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی هه‌یه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به گه‌وره‌یی ببینێت.
ئاشكرا كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ئێل جی له ئاهه‌نگێكدا هات كه كۆمپانیای ئێلجی بۆ ئه‌لیكترۆنیات هات كه رۆژی23/6/2013 له هۆتێلی رۆتانا ساز كرا به ئاماده‌بوونی كیم هۆ لی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای خۆشناو بیل كیم به‌ڕێوه‌به‌ری ئێل جی له عیراق و ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن.
