خێراترین فلاش میمۆری لەلایەن ئەنتەڵەوە
ئەنتەڵ كۆمپانیایەكی مەزنی بواری بەرهەم هێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتالییە و بەتایبەتی لە بواری بەرهەم هێنانی پرۆسیسەر و هارد و پارچەكانی دیكەی كۆمپیوتەرەوە مێژوویەكی هەیە. لەم رۆژانەدا خێراترین فلاش میمۆری بەرهەم هێنا.
فلاش میمۆری كە بۆ هەڵگرتن و راگواستنی داتاكان لە ریزی یەكەمدایە، چونكە هەم هەڵگرتی ئاسانە و هەم داتایەكی زۆریش لەخۆیدا جێدەكاتەوە. فلاش میمۆری لە شوێنی USB دەخرێت، بەڵام فلاش میمۆرییە خێراییەكە لە شوێنی كێبڵی تاندەربوڵت كە تەكنەلۆژییەكی نوێیە و زیاتر كۆمپیوتەرەكانی ئەپڵ و هەندێك مەزەڵبۆردی پێشكەوتوودا هەیە، فلاش میمۆرییەكە 128 گیگابایت لەخۆیدا خەزن دەكات و لە ستایلی كلیل دەچێت، دەتوانێت 10 گیگابایت لە یەك چركەدا لەخۆیدا خەزن بكات، واتە زیاتر لە دوو دی ڤی دی.
