كەتلی هەتاوی ئاو دەكوڵێنێ و خاوێنی دەكاتەوە
ئەندازیارێكی بەریتانی كەتلێیەكی هەتاوی بەرهەم هێناوە كە وزەی پێویست بۆ گەرمكردنی ئاو لەو كاتانەی كە هەلێكی زۆر لەبەر دەست خاوەنەكەی دایە لە هەتاو وەردەگرێت، ئەو كەتلییە بۆ شوان و گەشتیار و پێشمەرگە و كەسانی نیزامی زۆر گونجاوە، بەهۆیەی شوێن هەیە كە هیچ كەرەسەیەكی بۆ كردنەوەی ئاگر نییە، وەك بیابان و دەشتایی بەڵام تیشكی خۆر هەیە ئەم كەتلییە لەكاتی وادا زۆر سوودمەندە.
كەتلییەكە ئاوە گەرمەكە وەك فلاسك )ترمز( بۆ ماوەیەكی زۆر وەك خۆی رادەگرێت، گرنگی كەتلییەكە هەر لە گەرمكردنی ئاودا نییە بەڵكو ئاوەكە “سترلیزە“ واتە خاوێن دەكاتەوە لە میكرۆب و مادەی كانزایی وەك خوێ، ئەگەر ئاوی دەریا یان رووباری تێبكرێت ئاوەكە پاك دەكاتەوە. هەرچەندە لەناوەوە كەتلییەكە ئاوەكە گەرم دادەێنێ، بەڵام رووكەشی دەرەوەی كەتلییەكە هیچ گەرمدانایەت تەنانەت ئەوكاتانەی كە ئاوەكە دەكوڵێت هەروەك خۆی فێنكە، كێشی كەتلییەكە 1.2 كیلۆگرامە و نیو لیتر ئاو دەبات، داهێنەرەكەی دەڵێت كەتلییەكە هەتا 25 ساڵ گەرەنتی هەیە و جگە لە ئاو كوڵاندنیش دەكرێت لەكاتی پێویستدا هێلكەشی پێبكوڵێندرێت.
