ئولترابۆكێكی تایبەت لەلایەن سۆنییەوە

ئولترابۆكێكی تایبەت لەلایەن سۆنییەوە
ئولترابۆكێكی تایبەت لەلایەن سۆنییەوە
لە پێشانگای ساڵانەی تایبەت بە نیشاندانی ئامێری ئەلكترۆنی كە لەم هەفتەیەدا لە تایبەی تایوان كرایەوە، كۆمپانیای سۆنی ئولترابۆكێكی 13 ئینجی نیشاندا. ئولترابۆك لە راستیدا هەر لاپتۆپە بەڵام بە هەندێك جیاوازی بچووكەوە. لاپتۆپەكە پێچەوانەی هەر لاپتۆپی دیكە كە بەشی سەرەوەی دەكەوێتەوە سەر بەشی خوارەوە، واتە شاشەكە دەكەوێتە سەر كیبۆرد، لەو لاپتۆپەی سۆنیدا كە بە VAio Duo13 ناسراوە، دوو بەشەكە سلایدە و دەچێتەوە باڵ یەك. جگە لەوەش جیا لە شوێنی تاج پەد واتە ئەو بەشەی كە لەلاپتۆپدا كاری ماوس دەكات شوێنێكی تایبەتیش هەیە بۆ قەڵەمی هەستیار و لەمسی.
لەو لاپتۆپەدا تەنانەت گەر لە حاڵەتی كوژانەوەشدا بێت ئیمێل و كورتەپەیامەكان وەردەگرێت، باترییەكەی هەتا 15 كاتژمێر دانابەزێت، رامی لاپتۆپی ناوبراو 4 گیگابایتە و هاردەكەی 129 گیگابایتە.
Top