كۆمپیوته‌رێك به خێرایی بروسك
كۆمپانیای BMW كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پێده‌چێت بازنه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی فراوانتر بكات بۆیه پێشووتر باسی داهێنانی پایسكیلی دیجیتالی كۆمپانیای ناوبراومان كردبوو، له‌م دواییه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای ناوبراو كۆمپیوته‌رێكی زۆر خێرایان بۆ ئه‌نجامدانی یاريی ئه‌لكترۆنی به‌رهه‌م هێناوه.
ئامانج له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به گه‌یم له‌لایه‌ن كۆمپانیای BMW,وه ئه‌ویه كه یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆمپانیا ده‌ڵێت “گه‌مه‌كه‌ر و شۆفێره‌كان خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه هه‌ردوویان به دوای خێرایی زیاتردان ئه‌وه جیاوازی نییه له پشت ئۆتۆمبێل بن یان پشت كۆمپیوته‌ر”. به‌ر له داهێنانی ئه‌و كۆمپیوتهرە پێشووتریش كۆمپانیای ناوبراو كۆمپیوته‌رێكی دیكە هه‌روه‌ها ماوسێكی زۆر تایبه‌تی به‌رهه‌م هێنابوو.
كۆمپیوتهرە نوێیه‌كه ستایله‌كه‌ی ئه‌وه‌نده جێگای سه‌رنجه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له بۆكسێكی جامدایه ئه‌و كردارانه‌ی له كۆمپیوته‌ردا روو ده‌ده‌ن ده‌یان بینێت.
