چاوخشاندنێك به مهزهلبۆرده نوێیه‌كه‌ی گیگابایت

چاوخشاندنێك به مهزهلبۆرده نوێیه‌كه‌ی گیگابایت
چاوخشاندنێك به مهزهلبۆرده نوێیه‌كه‌ی گیگابایت

مهزهلبۆرد هه‌رچه‌نده ئه‌م وشه‌یه به هه‌ڵه به‌كاردێت و له راستیدا «مازه‌ر بۆرد»ه، گرنگترین پارچه‌ی كۆمپیوته‌ره، چونكه به مانای بنه‌مای گشت پارچه‌كانی دیكه دێت، هه‌موو پارچه‌كانی دیكه وه‌ك كارتی گرافیكی، كارتی ده‌نگ، رام، پرۆسیسه‌ر، پاوه‌ر..تاد به مازه‌ربۆرده‌وه په‌یوه‌ند ده‌درێن. كۆمپانیای گیگابایت یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنه ناسراوه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی پارچه‌ی مازه‌ربۆرد، نوێترین مازه‌ربۆردی كۆمپانیا جۆری GA-X 79 S-UP 5 WiFiكه ده‌كرێت بڵێین له ریزی باشترین مازهربۆردهكان دێت، مازهربۆردهكه جێگای 8 پرۆسیسه‌ری هه‌یه، هه‌رچه‌نده توانای هه‌یه 16یشی بۆ دابنرێت. مازه‌ربۆردی ناوبراو بۆ كاری گرافیكی زۆر قورس به‌كار دێت هه‌ربۆیه شوێنی دانانی چوار كارتی گرافیكی هه‌یه له یه‌ك كاتدا ده‌كرێت چوار مۆنیتۆری بۆ دابندرێت. شوێنی دانانی هه‌شت رامی هه‌یه. جگه له‌وه‌ش شوێنی دانانی كارتێكی وایه‌رله‌یسی هه‌یه كه گشت سیسته‌مه‌كانی وایه‌رله‌یس له‌خۆیدا كۆده‌كاته‌وه.
Top