مۆبایلێكی هۆشمه‌نديی ژنان
مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ورده ورده شوێنی لاپ‌تۆپ و ته‌بلێت ده‌گرنه‌وه، چونكه كێش و قه‌واره‌یان بچووكه و زۆربه‌ی ئه‌ركی ته‌بلێت و مۆبایل ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ئه‌ركی دیكه‌ش،كۆمپانیای لینوڤۆ (lenovo) له‌م چه‌ند رۆژه‌دا نوێترین مۆبایلی هۆشمه‌نديی خۆی به‌ناوی S820 خسته بازاڕه‌وه، مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه كه ستایل و ره‌نگه‌كانی جێگای سەرنجن تایبه‌تن به خانمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو سیم‌كارت ده‌خوێنێته‌وه. هانده‌كه سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره و كامێرای S820 كامێرای پێشه‌وه‌ی 2 میگاپیگسله و كامێرای پشته‌وه‌شی 13 میگاپیكسله و رامه‌كه‌ی یه‌ك گیگایه و هاردی ناوخۆی 4 گیگابایته و ده‌كرێت میمۆری 32 گیگابایتیشی بۆ دابندرێت. له گشت سیسته‌مه‌كانی وایه‌رله‌یس پشیتوانی ده‌كات.
