ته‌بلێته‌كه‌ی ئاسوس و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
كۆمپانیای ئاسوس مێژوویه‌كی چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌رو پارچه‌كانی كۆمپیوته‌ردا، له‌م دواییه‌دا كه بازاڕی ته‌بلێت گه‌رم بوو، كۆمپانیای ناوبراویش نوێترین ته‌بلێتی خۆی به‌رهه‌م هێنا. ته‌بلێته‌كه له راستیدا fonepadێكه، وشه‌ی فۆن پهد، له سه‌ره‌تای وشه‌ی فۆن واته ته‌له‌فۆن و پاد وه‌رگیراوه. فۆن په‌دی كۆمپانیای ئاسوس كه به مۆدێلی Fonepad ME371MG ناسراوه، سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره و شاشه‌كه‌ی 7 ئینجه، كوالیتییه‌كه‌ی مام ناوه‌ندییه. خێراییه‌كه‌ی 1.2 GHzه كه بۆ فۆن پهد خێراییه‌كی گونجاوه، هه‌روه‌ها هارده‌كه‌ی 16 گیگابایته. كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 340 گرامه. به سیسته‌می وای فای- یا 3G به ئینته‌رنێت پێوەند ده‌درێت. كامێراكه‌ی زۆر باش نییه چونكه ته‌نیا 1.2 میگاپێكسله كه زیاتر بۆ وێبكه‌م گونجاوه.
