مۆبایلێكی هۆشمه‌ند دیزاینی خۆی ده‌گۆڕێت
ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵه باس له شاشه‌ی ته‌نك یان شاشه‌یه‌ك كه نه‌رم بێت و به هه‌رجۆرێك حه‌زت لێبێت بنوشتێته‌وه ده‌كرێت. هیچ دوور نییه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه وه‌ك زۆر ته‌كنه‌لۆژی دیكه كه پێشتر وه‌ك خه‌یاڵ ده‌هاتنه به‌رچاو به به‌رفره‌یی بێته به‌رهه‌م.
كۆمپانیای نۆكیا و سامسۆنگ و ئێڵ جی، چه‌ند نموونه‌یه‌كیان له شاشه‌ی ته‌نك و نه‌رم له پیشانگاكاندا خستۆته‌ڕوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كامیان ئامێری له‌م جۆره‌یان نه‌خستۆته بازاڕه‌وه.
نوێترین مۆبایلی هۆشمه‌ند كه به ویستی به‌كارهێنه‌ر بنوشێتهوه و لول بدرێت و قه‌د بكرێت به‌ناوی More phone كه‌وته بازاڕه‌وه، ئه‌م مۆبایله له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌وانی زانستی زانكۆی كوئینی كه‌نه‌دا هاتۆته‌به‌رهه‌م.
هه‌رچه‌نده شاشه‌ی مۆبایله‌كه ره‌ش و سپییه، تۆڕێكی تایبه‌تیش ئه‌ركی گۆڕینی ستایلی مۆبایله‌كه‌ی به ئه‌ستۆیه، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت كه مۆبایله‌كه له چ كاتێكدا به چ شێوه‌یه‌ك ده‌ربێت، بۆ نموونه گه‌ر كورتهپهیامكت بۆ هات، گۆشه‌ی لای راستی مۆبایله‌كه بنوشێتهوه، ئه‌گه‌ر ئیمێلێك بوو گۆشه‌ی لای چه‌پی، گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كت بۆ هات هه‌موو مۆبایله‌كه له‌ناوه‌وه بنووشێتهوه. به‌كارهێنه‌ر ده‌كرێت به راستكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام نه‌داته‌وه.
