به‌ڕێكردنی ئینته‌رنێت به‌هۆی گڵۆپی كاره‌باوه
ئینته‌رنێت وه‌ك مۆبایل بۆته پێداویستییه‌كی گرنگی رۆژانه، گه‌لێك شێواز هه‌ن بۆ به‌ڕێكردنی ئینته‌رنێت وه‌ك سیسته‌می هێڵی ته‌له‌فۆن، به‌ڕێكردن به‌هۆی مۆبایل، یان به‌هۆی شه‌پۆلی Wi-Fi و چه‌ند شێوازێكی دیكه‌ش. له نوێترین ههوڵدانیشدا پسپۆرانی ئه‌و بواره هه‌وڵیانداوه هێڵی ئه‌نته‌رنێت له رێگای گلۆپی كاره‌باوه به‌ڕێ بكه‌ن، چ شتێك له‌وه باشتر كه گلۆپی رووناكی ماڵه‌وه جگه له‌وه‌ی رووناكی ده‌به‌خشێت هێڵی ئه‌نته‌رنێتیش بڵاوده‌كاته‌وه. پسپۆران ده‌ڵێن توانیویانه خێرایی گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت به‌هۆی ئه‌و گلۆپه تایبه‌تانه‌وه بگه‌یه‌ننه 3 گیگابایت له چركه‌یه‌كدا.
ره‌نگه پرسیارێك بێته پێش چ هۆكارێك هه‌یه كه هێڵی ئه‌نته‌رنێت به‌هۆی ئه‌و گلۆپانهوه به‌ڕێ بكرێت، له‌كاتێكدا سیسته‌می Wi-Fi هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ناوبراو هه‌میشه تێكه‌ڵاوی شه‌پۆلی دیكه ده‌بێت و زۆرجاران ئه‌و تێكه‌ڵییه گرفت له گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتدا پێك ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی له نه‌خۆشخانه و تاقیگاكاندا كه چه‌ندین ئامێری دیكه‌ش هه‌ن كه شه‌پۆل بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
