كۆمپانیای BMW له ئۆتۆمبیله‌وه به‌ره‌و پایسكل

كۆمپانیای BMW له ئۆتۆمبیله‌وه به‌ره‌و پایسكل
كۆمپانیای BMW له ئۆتۆمبیله‌وه به‌ره‌و پایسكل
كۆمپانیای BMW گه‌ر بۆ هه‌ندێك وڵاتی جیهان ناوێكی نامۆ بێت كه پێموانییه وابێت، بۆ عێراق وكوردستان له‌مێژه ئاشنایه، هه‌تا ئێستاش ئۆتۆمبێله‌كانی كه كۆمپانیای ناوبراو به‌رهه‌می دێنێت له ریزی ئۆتۆمبێله باشه‌كانی جیهان ده‌ژمێردرێن.
به‌ڵام له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو له‌بری ئۆتۆمبێلێكی نوێ پایسكیلێكی تایبه‌تی به‌ناوی Cruise به‌رهه‌م هێناوه، پایسكله نوێیه‌كه‌ی BM دیزاینێكی سه‌رنج راكێشی هه‌یه، گرنگی پایسكله‌كه هه‌ر له دیزاینه‌كه‌یدا نییه، به‌ڵكو له تواناییه‌كه‌ی دایه كه مه‌كینه‌یه‌كی 250 واتی له‌سه‌ره، كه وزه‌ی مه‌كینه‌كه له شه‌حنه‌وه وه‌رده‌گیردرێت و هه‌ركاتێك ته‌واو شهحنكرایهوه هه‌تا 85 كیلۆمه‌تر شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت.
خاڵێكی جێگای ئاماژه‌پێدان له پایسكلهكهدا ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێت به چوار جۆر رێكی بخه‌یت. “ئیكۆ تور، وه‌رزشی، خێرا و تۆربۆ” له‌كاتی سواربووندا ده‌كرێت به‌و جۆره‌ی كه حه‌زی لێده‌كه‌ی وای دابنێیت.
Top