شێلد جێگای پله‌ی سته‌یشن ده‌گرێته‌وه!
گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی له‌سه‌رده‌می به دیجیتالبوونی ژیاندا، رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێ بۆ بردنه سه‌ری زه‌ینی مرۆڤه‌كان، جا له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت. چه‌ندین ئامێر هه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی وه‌ك كۆمپیوته‌ر و پله‌ی سته‌یشن و PSP و Xbox و...تاد، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ئهنویدیاش هاته ریزی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئامێری تایبه‌ت به‌گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی و “شێلد”ی به‌رهه‌م هێنا. ئه‌و ئامێره دیجیتالییه سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره، گشت گه‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره ده‌كرێنه‌وه. شێلد شاشه‌یه‌كی 5 ئینجی له‌سه‌ره و ته‌واو له‌مسییه، رامه‌كه‌ی 2 گیگابایته. هارده‌كه‌ی 16 گیگابایته و GPS و بلوتوس و شوێنی كێبڵی HD، میكرۆ USB هه‌یه.
