پرۆگرامێك بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری له‌نێوان مۆبایل و كۆمپیوته‌ر
كۆمپانیای سامسۆنگ به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره ته‌بلێت و مۆبایله‌كانی گه‌له‌كسی گۆڕانكارییه‌كی جددی له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێ‌دا پێكهێنا، له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناوبراو هه‌وڵیداوه په‌یوه‌نديی نێوان كۆمپیوته‌ر و گه‌له‌كسی لێكنزیكتر بكاته‌وه.
پرۆگرامی side Sync په‌یوه‌نديی نێوان كۆمپیوته‌ر و گه‌له‌كسی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش ئاسان كردۆته‌وه، به یارمه‌تيی پرۆگرامی ناوبراو به ئاسانی ده‌كرێت زانیاريی جۆراوجۆر وه‌ك، ده‌ق، وێنه و ڤیدیۆ له نێوان كۆمپیوته‌ر و مۆبایلدا رابگوێزرێن.
به سوود وه‌رگرتن له پرۆگرامی ئاماژه پێكراو، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له ماوس و كیبۆردی لاپتۆپه‌كه‌ی، مۆبایله‌كه‌ی كۆنترۆڵ بكات و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت ده‌قێك له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ی كۆپی بكات و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی پێست بكات. جگه له‌وه‌ش به‌ركاهێنه‌رانی پرۆگرامه‌كه ده‌توانن دیسكتۆپی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه‌ی خۆیان له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه بكه‌نه هاوبه‌ش، به جۆرێك كه وه‌ك ئه‌وه وابێت كه مۆبایلێك له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌تان هه‌بێت، هه‌ر گۆڕانكارییهكش له‌سه‌ر دیسكتۆپه‌كه بكرێت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ش روو ده‌دات. ده‌بێت پرۆگرامه‌كه هه‌م له‌سه‌ر مۆبایل و هه‌م له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر دابه‌زێندرێت.
