ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتاڵی له خزمه‌ت گوڵه‌كانی باخچه
گوڵ و گیا هه‌رچه‌نده له‌كاتی تێنوویه‌تیدا كردارێك له‌خۆیان ده‌نوێنن كه نیشانده‌ری تینوویه‌تی یان پێداویستییه‌كی تایبه‌تییانه، به‌ڵام ئه‌و پسپۆری تایبه‌ت به گوڵ و گیا له‌و نیشانانه ده‌گه‌ن، ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێ بۆته په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان گوڵ و گیای باخچه و مرۆڤدا، پێشووتریش هه‌ر له‌م فایله‌دا باسی گهجتێكی نوێمان كردبوو كه گرفته‌كانی گوڵ و گیای باخچه‌ی ده‌گه‌یانده خاوه‌نه‌كه‌ی، ئێستاكه‌ش گهجتێكی تایبه‌ت به‌ناوی Koubachiبه‌رهه‌م هاتووه كه له ناو ئینجانه‌ی گوڵ و گیا داده‌ندرێت و به‌و هه‌سته‌وه‌ره تایبه‌تییه‌ی كه هه‌یه‌تی رێژه‌ی شێ، گه‌رما و رووناكی گیاكه ده‌پێوێ و له رێگای تۆڕی وایه‌رله‌یسی وای فای به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و زانیاری پێویست بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كات. ئهپلكهیشنێكیش له مۆبایلدا هه‌یه به‌هۆیه‌وه زانیاری پێویست تایبه‌ت به گوڵ و گیاكه له‌سه‌ر مۆبایل نیشان ده‌درێت.
