UPSێكی تایبه‌ت به لاپ‌تۆپ

UPSێكی تایبه‌ت به لاپ‌تۆپ
UPSێكی تایبه‌ت به لاپ‌تۆپ
جیاوازییه‌كی به‌رچاوی كۆمپیوته‌ری جۆری لاپ‌تۆپ له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ری جۆری دیسكتۆپ ئه‌وه‌یه كه كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ بۆ وه‌رگرتنی وزه‌ی پێویست باتری هه‌یه و ئه‌گه‌ر كاره‌باش بڕوات وزه‌ی خۆی له باتری وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز وانییه بۆیه ئامێری UPSی بۆ داده‌نرێت، ئه‌و ئامێره‌ش ته‌نیا خوله‌كێك كاره‌با ده‌دات هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كاره‌كه‌ت خه‌زن ده‌كه‌ی.
ئامێری silverback-gorilla كه تایبه‌ته به لاپ‌تۆپ هاوشێوه‌ی ئامێری UPSه به‌ڵام ئه‌و ده‌توانێت هه‌تا 14 كاتژمێر كاره‌بای پێویست بدات به لاپتۆپه‌كه‌ت. ئامێری ناوبراو هه‌ر شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی لاپ‌تۆپ نییه، بگره گشت ئامێره ئه‌لكترۆنییه دیجیتالییه‌كانی وه‌ك ته‌بلێت، كامێرا مۆبایل شه‌حن ده‌كاته‌وه. به‌هۆی ئه‌و شاشه‌ی له‌سه‌ر شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه هه‌یه ده‌توانێت چۆنییه‌تی شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان نیشان بدات.
Top