ته‌نكترین مۆبایلی هۆشمه‌ند

ته‌نكترین مۆبایلی هۆشمه‌ند
ته‌نكترین مۆبایلی هۆشمه‌ند
ده‌سته‌واژه‌كانی «ته‌نكترین، باشترین، به‌هێزترین، پته‌وترین، كه‌م كێشترین....تاد» ئه‌به‌دی نین و ره‌نگه ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك بهسهردابچێت ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان به‌سه‌ردا ده‌بڕا، له‌م ریزه‌دا نه‌مێنن، بۆ شیكردنه‌وه‌ی زیاتر، كاتێك مۆبایلێك له ریزی ته‌نكترین مۆبایل دێته ژمار، هه‌تا مۆبایلێكی ته‌نكتر له‌و نه‌هاتۆته به‌رهه‌م، كاتێك لاپتۆپێك وه‌ك به‌تواناترین لاپ‌تۆپ ده‌ناسرێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كۆمپانیایه‌كی دیكه له‌و مه‌یدانه‌دا پێش نه‌كه‌وتووه، هه‌ربۆیه جار هه‌یه به مه‌ودای كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ئامێره‌كان ئه‌و چه‌مكانه‌ی به‌سه‌ریاندا داده‌بڕا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
مۆبایلی جۆری هواوی (huawei) كه كۆمپانیایه‌كی چینییه و له‌م دواییه‌دا مۆدێلی P6-U06 به‌رهه‌م هێنا. كۆمپانیای ناوبراو رای وایه مۆبایله‌كه‌ی له ریزی ته‌نكترین مۆبایلی جیهان دێت، چونكه ناگاته 2 سم. هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه ئه‌وانه‌ن: كێشی ته‌نیا 120 گرامه، شاشه‌كه‌ی 7.4 ئینجه، كوالیتییه‌كه‌ی HDیه. خێرایی لێكدانه‌وه‌ی 5.1 گیگاهێرتزه. رامه‌كه‌ی 2 گیگابایته. كامێرای پشته‌وه‌ی 8 میگاپیكسله. كامێرای پێشه‌وه‌ی گوایه 5 میگاپیكسله.
Top