به سێ هه‌نگاو فیلمی سێ ره‌هه‌ندی له كۆمــــپیوتهرهكهتدا ببینه

به سێ هه‌نگاو فیلمی سێ ره‌هه‌ندی له كۆمــــپیوتهرهكهتدا ببینه
به سێ هه‌نگاو فیلمی سێ ره‌هه‌ندی له كۆمــــپیوتهرهكهتدا ببینه

حه‌ز ده‌كه‌ی فیلمێكی سێ ره‌هه‌ندی واته 3D له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا ببینی، به‌ڵام خۆ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان لاپتۆپه‌كه‌ت سێ ره‌هه‌ندی نییه و سێ ره‌هه‌ندی پێویستی به‌ته‌كنه‌لۆژیا و سیسته‌می نوێ هه‌یه، به‌ڵام ئایا شتێكی وا ده‌كرێت؟
به‌ڵێ له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، به سوود وه‌رگرتن له پرۆگرامی KM Player ده‌كرێت شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌ی به شاشه‌یه‌كی سێ ره‌هه‌ندی، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه چاویلكه‌یه‌كی تایبه‌ت واته ئه‌و چاویلكانه‌ی به‌مه‌به‌ستی بینینی فیلمی سێ ره‌هه‌ندی به‌رهه‌م هاتوون له چاو بكه‌ی، ئیدی فیلمه‌كه به سێ ره‌هه‌ندی ده‌بینی.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: پرۆگرامی ناوبراو بكه‌وه.
هه‌نگاوی دووه‌م: فیلمێكی سێ ره‌هه‌ندی به پرۆگرامه‌كه لێبده.
هه‌نگاوی سێیه‌م: فه‌رمانی 3D كه له خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی پرۆگرامهكهدایه ئه‌كتیف بكه، ئێستا چاویلكه‌كه‌ت له چاو بكه و به چاوی خۆت فیلمێكی سێ ره‌هه‌ندی ببینه.
Top