پرۆگرامێك بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوته‌ر له‌رێگای دووره‌وه

پرۆگرامێك بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوته‌ر له‌رێگای دووره‌وه
پرۆگرامێك بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوته‌ر له‌رێگای دووره‌وه
كۆنترۆڵ كردن و رێكخستن و ده‌ستكاریكردنی كۆمپیوته‌ر له رێگای دووره‌وه یان ئه‌وه‌ی كه به زمانی كۆمپیوته‌ر پێیده‌گوترێت (ریمۆت) كردن ئه‌مڕۆكه بۆته باو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆڕ و زۆربه‌ی به‌رپرسانی بواری IT. شاره‌زایانی بواری كۆمپیوته‌ر یان به‌رپرسی تۆڕێكی كۆمپیوته‌ری له‌بری ئه‌وه‌ی كه بۆ چاودێریكردنی كۆمپیوته‌ره‌كان، ده‌زگا یان ئیداره‌یه‌ك رێگایه‌كی دوورودرێژ ببڕێت، هه‌ر له شوێنی خۆی بۆ رێكخستنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ری و ئه‌نجامدانی كاره‌كانی خۆی له پرۆگرامی ریمۆت سوود وه‌رده‌گرێت. گه‌لێك پرۆگرام هه‌ن كه كاری ریمۆت كردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له خودی ویندۆزیشدا پرۆگرامی Remote desktop تێدایه. به‌ڵام یه‌كێك له پرۆگرامه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م بواره پرۆگرامی Remote office Managerه، ئه‌م پرۆگرامه تواناكانی گه‌لێكن. سوود وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی پرۆگرامه‌كه زۆر ساده‌یه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه به‌شی رێكخستنی پرۆگرامه‌كه له كۆمپیوته‌ری Server واته كۆمپیوته‌ری مه‌به‌ست و دابندرێت به‌شی Viewer پرۆگرامه‌كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانی دیكه دابندرێت.
Top