مۆبایل ده‌بێته میكرۆسكۆپ و ته‌لسكۆپ و دووربینی راو
له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌ر مۆبایلێكی هۆشمه‌ند و كه‌له پێویستهكانیت پێ بێت له هیچ شتێك گرفتت بۆ نایه‌ته پێش، چونكه مۆبایل، كامێرایه، كۆمپیوته‌ره، سه‌ته‌لایت و ته‌له‌ڤزیۆنه..تاد. به سوود وه‌رگرتن له لێنزی Snapzoomیش ئیدی مۆبایله‌كه‌ت ده‌بێته دووربینی راو و شكار. به‌هۆی ئه‌م لێنزه‌وه ده‌توانیت له نزیكه‌وه گیانداران له‌مه‌ودای چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌خۆت دوور ببینی و وێنه‌یان لێبگری، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت وه‌ك ته‌لسكۆپ و مایكرۆسۆپكیش به‌كاری بێنی، لێنزه‌كه له‌گه‌ڵ گشت مۆبایلێكی هۆشمه‌ند ده‌گونجێت.
