به كه‌وچكه ئاوێك ده‌كه‌وێته مه‌له!
په‌ندێك له كورده‌واریدا هه‌یه ده‌ڵێت (به كه‌وچكه ئاوێك وه مه‌له مه‌كه‌وه) واته به شتێكی بچووك له‌خۆت بایی مه‌به. به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م په‌نده له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌م یه‌كنه‌گرێته‌وه. چونكه شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی جۆری PowerTrekk كه تایبه‌ته به ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی سه‌رده‌م ئامێره دیجیتالییه‌كان ته‌نیا به كه‌وچكه ئاوێك شه‌حن ده‌كاته‌وه. هه‌وڵی شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه زۆر پشت به كاره‌با نه‌به‌سترێ، بگره له رێگا ئاسانتره‌وه وه‌ك شه‌حنكردنه‌وه به‌خۆر، به با و به ئاو ته‌نانه‌ت به چایی و شه‌ربه‌تیش جێگای شه‌حنكردنه‌وه‌ی كاره‌بایی بگرێته‌وه. شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی PowerTrekk ئامێرێكی گرنگه بۆ سه‌رباز و پێشمه‌رگه كه دوورن له وزه‌ی كاره‌با، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ گه‌شت كردن ده‌چنه ناوچه دووره ده‌سته‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كاره‌بایی لێ نییه. ئامێره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی سوئیده‌وه به‌رهه‌م هاتووه. یه‌كه‌مین شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی جیهانه كه به ئاو كار بكات، هه‌م به ئاوی خواردنه‌وه و هه‌م به ئاوی سوێریش كار ده‌كات، هه‌وڵدان بۆ ئامێرێكی له‌م چه‌شنه ماوه‌ی 15 ساڵی پێچووه تا پسپۆرانی كۆمپانیای رویاڵی سوودی بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجام.
