فایله‌كانی ئۆفێس به‌بێ پرۆگرامه‌كانی بكه‌نه‌وه

فایله‌كانی ئۆفێس به‌بێ پرۆگرامه‌كانی بكه‌نه‌وه
فایله‌كانی ئۆفێس به‌بێ پرۆگرامه‌كانی بكه‌نه‌وه
ئۆفێسی مایكرۆسۆفت له ریزی ئه‌و پرۆگرامانه دێن كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ره‌وه له ریزی پێشه‌وه دێن، هه‌ر كام له‌وانه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هێنن رۆژانه جارێك پێویستی به‌یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه ده‌بێت كه پێكهاتووه له word, excel, PowerPoint. ...تاد.
ئه‌گه‌ر رۆژێك فایلێكت بۆهات و یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نه‌بوو، یان پرۆگرامه‌كه هه‌بوو كه‌چ ڤێرژنه‌كه‌ی ئێوه كۆنتر بوو فایله‌كه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه، چ ده‌كه‌ن؟ گوگڵ له‌م ماوه‌یه‌دا پرۆگرامێكی زۆر بچووكی دروست كردووه به‌ناوی office viewer كه به‌هۆیه‌وه ده‌كرێت به‌بێ بوونی پرۆگرامه‌كانی ئۆفێس فایله‌كانی بكه‌یه‌وه. دیاره هه‌رچه‌نده ئه‌و ڤێرژنه‌ی گوگڵ، ته‌نیا بۆ تێسته و ئێستاكه ته‌نیا ده‌توانی فایله‌كانی پێبكرێته‌وه و ناكرێت ده‌ستكاری فایله‌كانی پێبكرێت، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گوگڵ په‌ره به پرۆگرامه‌كه ده‌دات و ئه‌وكات ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه ده‌ستكاری فایله‌كانیش بكرێت. پرۆگرامه بچووكه‌كه ده‌كرێت به خۆڕایی له گوگڵ دایبه‌زێنیت.
Top