كیبۆردێك خێرایی تایبكردن ده‌باته‌سه‌رێ
كیبۆرد یان ته‌خته‌ی دوگمه‌كان به‌و دوگمانه ده‌گوترێت كه بۆ داكردنی داتاكان بۆ ناو كۆمپیوته‌ر سوودی لێوه‌رده‌گیردرێت، به‌بێ كیبۆرد جا چ كیبۆردی مه‌جازی بێت یان كیبۆردی راستی، كۆمپیوته‌ر هیچ سوودێكی نییه. كیبۆردهكان ره‌نگه شێوازی كاركردن و جۆری ستایلهكانیان جیاواز بێت، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ك ئه‌رك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانهیە كه به‌كارهێنه‌ر ده‌یخاته ناوكۆمپیوتهر، وه‌ك تایبكردن، كاری گرافیكی و نه‌خشه‌سازی و مۆنتاژ...تاد.
له‌م ماوه‌یه‌دا پسپۆرانی بواری زانیاريی سه‌رده‌م له ئه‌ڵمانیا كیبۆردێكی دوو پارچه‌یان چێكردووه كه به ڕای ئه‌وان خێرایی تایبكردن تا 30% ده‌باته‌سه‌رێ.
كیبۆرده دوو پارچه‌كه 16 دوگمه‌ی له‌لای چه‌پ و 12 دوگمه‌ی له‌لای راست هه‌یه. گشت پیته دهنگدارهكانی ئینگلیزی جگه له پیتی Y له‌لای راست داندراون له‌گه‌ڵ چه‌ند پیتێكی دیكه. پسپۆرانی ته‌كنه‌لۆژی پێیان وایه ئه‌مجۆره پیتچنینه خێرایی تایبكردن ده‌باته‌سه‌رێ. فلاش
