چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ كڕینی ته‌بلێت
ته‌بلێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاسانتر له لاپ‌تۆپ هه‌ڵده‌گیردرێت و ته‌نیا له یه‌ك شاشه پێكهاتووه، زۆری پێناچێت شوێن به لاپ‌تۆپ له‌ق ده‌كات، ئه‌وه‌ی بۆ گه‌شت و گه‌ڕان و سه‌فه‌ر ده‌بردرێت ته‌بلێت ده‌بێت نه‌ك لاپ‌تۆپ و ده‌كرێ بڵێین به هاتنی ته‌بلێت رۆڵی لاپ‌تۆپ له كهمیدا.
گه‌ر نیازت هه‌یه ته‌بلێتێك بكڕی، پێویسته ئه‌و چه‌ند رێنماییانه بزانی:- پاره چاره‌سه‌ر نییه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه وا بیرنهكهیهوه هه‌تا پاره‌ی زیاتری پێبدرێت و ته‌بلێته‌كه گرانباییتر بێت، ئه‌وه باشتره، گرنگ ئه‌وه‌یه چ به ته‌بلێته‌كه ده‌كه‌یت، ته‌بلێته‌كانی كۆمپانیای ئامازۆن ههرزانبایین و كارایشیان باشه، به‌ڵام ئامازۆن به جۆرێكی دیكه ده‌وری لێداوه‌ته‌وه و پرۆگرامه‌كانی به گران ده‌فرۆشێت.
ئه‌پڵ هه‌م به‌هۆی به‌هێزی و باشی و هه‌م به‌هۆی دیزاینی ته‌بلێت و ئامێره‌كانی دیكه له ریزی پێشه‌وه‌دایه، به‌ڵام ته‌بلێته‌كانی ئایپادی ئه‌پڵ له گشت ته‌بلێته‌كانی دیكه گرانباییترن.
ته‌بلێته‌كان له باره‌ی قه‌واره‌وه سێ جۆریان هه‌یه: بچووك (7 تا 7.9 ئینج)، مامناوه‌ندی (8.9 هه‌تا 10.1 ئینج) گه‌وره (سه‌رووتر له 10.1 ئینج). له‌باره‌ی سیسته‌مه‌وه ته‌بلێته‌كان سێ جۆر سیسته‌میان هه‌یه سیسته‌می ios كه‌تایبه‌ته به كۆمپانیای ئه‌پڵ، سیسته‌می ئه‌ندرۆید كه زۆربه‌ی ته‌بلێته‌كان له‌و سیسته‌مه سوود وه‌رده‌گرن، سیسته‌می ویندۆز. گه‌ر نیازت هه‌یه ئه‌ركه‌كانی كۆمپیوته‌ر به ته‌بلێت ئه‌نجام بده‌یت، ته‌بلێتێك بكڕه كه ویندۆز بخوێنێته‌وه، گه‌ر بۆ ئینته‌رنێت و جیهانی گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی و سوودوه‌رگرتن له ئه‌پڵیكه‌یشنه ئه‌وه ئه‌ندرۆید گونجاوتره.
