مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له خزمه‌ت ته‌ندروستی مرۆڤدا

مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له خزمه‌ت ته‌ندروستی مرۆڤدا
مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان له خزمه‌ت ته‌ندروستی مرۆڤدا
رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ئه‌رك و خزمه‌تگوزاريی نوێتر بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان زیاتر ده‌بن، بوون به كامێرا و ته‌له‌ڤزیۆن و كۆمپیوته‌ر و ریكۆرده‌ر...تاد، له‌مه‌ولا ده‌بنه ئه‌ركی لاوه‌كی مۆبایل و خزمه‌تگوزاريی نوێتریش له رێگادان.
گه‌ر جاران به‌هۆی ئامێرێكه‌وه كه دوو بیستۆكی پێیوه بوو و به‌شێكی لاستیكی بازنه‌یش له مه‌چه‌كی نه‌خۆشه‌كه ده‌خرا و به‌هۆی بیستۆكهكانهوه ده‌زانرا زه‌ختی خوێن چه‌نده. ئه‌مڕۆكه ده‌كرێت هه‌ر له رێگای مۆبایله‌كه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌ركه زۆر به ورد و ده‌قیقی ئه‌نجام بده‌ی.
ئامێری Hi.lo ئامێرێكی بچووكه له‌گه‌ڵ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان په‌یوه‌ند ده‌درێت. پرۆگرامێكی تایبه‌ت كه ئه‌ركی زانینی زه‌ختی خوێنه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه داده‌ندرێت و پاشان ئامێره‌كه وه‌ك بازنێك له مه‌چه‌ك ده‌خه‌ی، ته‌نیا له خوله‌كێكدا گشت زانیارییه‌كانی په‌یوه‌نددار به ته‌ندروستی و فشاری خوێن و لێدانی دڵ و زۆر لایه‌نی دیكه‌ی ته‌ندروستی بزانرێت.
Top