ئۆتۆمبێلێك سایزه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا گۆڕانكارییه‌كی جددی له جیهانی ئۆتۆمبێلدا پێكهاتووه، ئۆتۆمبێلی پێشكه‌وتوو كه له گشت تهكنهلۆژییهك سوود وه‌رده‌گرن به‌رهه‌م هاتوون و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گوگڵ گۆڕانێكی جددی له جیهانی ئۆتۆمبێلدا كردووە چونكه توانی به‌بێ شۆفێر هه‌زاران كیلۆمه‌تر بڕوات. كێشه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كاندا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سایزی ئۆتۆمبێله‌كان گه‌وره‌ن و به‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی له شه‌قامه‌كاندا هه‌یه و نه‌بوونی جێگا بۆ راوه‌ستان سایزه‌كه‌یان پێویستی به گۆڕانكارییه. ئه‌وانه‌ی شۆفێرن ده‌زانن كه ته‌نانه‌ت (سم)ێكیش جێ بۆ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل كێشه دروست ده‌كات.
ئۆتۆمبێلێك به‌رهه‌مهاتووه كه به ئۆتۆمبێلی جۆری Mono EV ناسراوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله خۆی سایزه‌كه‌ی بچووكه، به‌ڵام له كاتی پارك كردن‌دا كێشه‌كه‌ی بچووكتریش ده‌بێته‌وه و به‌قه‌د مۆتۆرسكلێتێكی لێدێت. هه‌روه‌ها شێوازی سووڕانی تایه‌كانی 90 پله‌یه.
