جلشۆرێكی بێ ئاو و بێ ماده‌ی پاككه‌ره‌وه
ره‌نگه كه‌م كه‌س ئه‌وه‌ی به زه‌یندا هاتبێت كه رۆژێك جلشۆرێك به‌رهه‌م بێت كه به‌بێ ئاو و به‌بێ ماده‌ی پاككه‌ره‌وه جله‌كان پاقژ بكاته‌وه، كۆمپانیای LG له‌م دواییه‌دا جلشۆرێكی داهێناوه كه ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌دات، جلشۆری جۆری LG styler، ئه‌و جلشۆرهیه كه به‌بێ ئاو و ماده‌ی پاككه‌ره‌وه جله‌كانتان خاوێن ده‌كاته‌وه.
داهێنانه سهرسوڕهێنهرهكەی LG به ته‌كنه‌لۆژیای هه‌وای گه‌رم چڵك و قڕێژی جله‌كان لاده‌بات، هه‌رچه‌نده له هه‌ڵمی ئاو و ته‌كنه‌لۆژییه‌كی شاراوه‌ش كه كۆمپانیا نایه‌وێت بیدركێنێت، سوود وه‌رده‌گرێت.
به‌رپرسی كه‌ره‌سه‌كانی ماڵی سه‌ر به كۆمپانیای ناوبراو (سئونگ- جین) رای وایه كه ستایله‌ر پارچه و قوماشه جۆراوجۆره‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه و بۆنیان ناهێڵێت، كراس و قات و ریبات و قهمسەڵه خاوێن ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌ناوخۆیدا گنجهكانیشی ناهێڵێت و وه‌ك ئه‌وه وان كه له ئوتو درابن، ته‌نانه‌ت گه‌ر بۆنی جله‌كانیش ناخۆش بن جلشۆره‌كه بۆنی خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌پڕژێنێت.
ستایلی جلشۆره‌كه زیاتر لە سه‌لاجه‌یه‌ك ده‌چێت، گشت ئه‌و ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییانه له رێگای شاشه‌یه‌كی له‌مسی كه به ده‌رگای جلشۆرهكهوهن كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
