ئامێرێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی هارددیسكی كۆمپیوته‌ر
هارددیسك ئه‌و پارچه‌یه له كۆمپیوته‌ر كه ئه‌ركی هه‌ڵگرتن و داكردنی داتاكانی له ئه‌ستۆدایه، دوو جۆره هارد هه‌ن، هاردی ده‌ره‌كی (خارجی) كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر به هۆی كێبڵێكه‌وه به كۆمپیوته‌ر په‌یوه‌ند ده‌درێت و هاردی SATA یان هاردی (داخلی) كه وه‌ك پارچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لاپ‌تۆپ یان كۆمپیوته‌ری سهرمێزدایه.
هاردی SATA به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شوێن كێبڵی نییه و زیاتر بۆ ناو كه‌یس دروست كراوه، ناكرێت به‌و ئاسانییه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر سوودی لێببینرێت، به‌ڵام داكێكی تایبه‌ت به‌رهه‌م هاتووه كه تایبه‌ته به هارده (داخلی)یه‌كان. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه هارده‌كه له‌سه‌ر ئه‌م داكه دابندرێت و دواتر دادهكه به‌هۆی كێبڵی USBیه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر په‌یوه‌ند ده‌درێت و به ئاسانی ده‌ستت به‌زانیارییه‌كانی ناو هارده‌كه ده‌گات، داكهكه شوێنی دانانی چه‌ند هاردی هه‌یه و زۆربه‌ی قه‌واره‌ی هارده‌كان تێیدا جێده‌گرێت. داكهكه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی ویندۆز، لینۆكس و MAC ده‌گونجێت. خێرایی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌م داكهدا 480Mbpsیه.
