ئایفۆنی 5S و توانا تایبه‌ته‌كانی

ئایفۆنی 5S و توانا تایبه‌ته‌كانی
ئایفۆنی 5S و توانا تایبه‌ته‌كانی
به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی ئایفۆنی داهاتووەوە لەئارادایە ئه‌وه‌یه كه ناوی ئایفۆنه‌كه 5S ده‌بێت و خاوه‌نی كامێرایه‌كی 12 مێگاپیكسێل ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌سته‌وه‌ری ناسینی په‌نجه‌مۆر و هه‌روه‌ها گۆڕانكاریی له چه‌ند دوگمه‌یه‌كدا كراوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا، گۆڕانكاريی جددی له‌م ئایفۆنه‌دا بوونی كامێرایه‌كی به‌هێزه كه ره‌نگه له رووناكییه‌كی زۆر كه‌میش وێنه‌ی جوان بگرێت. دوای ئه‌وه‌ی كه نۆكیای لۆمیا 920 ، هه‌روه‌ها مۆبایلی htc گۆڕانكارییان له كامێرادا پێكهێنا، ئه‌پڵیش هه‌وڵیداوه له‌م كاروانه دوانه‌كه‌وێت.
Top