پرۆگرامێك بۆ سڕینه‌وه‌ی هارددیــــــــــــــــــــــسكێك به‌ته‌واوی

پرۆگرامێك بۆ سڕینه‌وه‌ی هارددیــــــــــــــــــــــسكێك به‌ته‌واوی
پرۆگرامێك بۆ سڕینه‌وه‌ی هارددیــــــــــــــــــــــسكێك به‌ته‌واوی
هارددیسكی كۆمپیوته‌ر وه‌ك كۆگای داكردنی داتاكانه، ئه‌گه‌ر ئێوه فایلێك یان وێنه‌یه‌ك یان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان فڕێ ده‌ده‌ن و ده‌یخه‌نه ناو سهبەتەوه، ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌و فایله بۆ هه‌میشه سڕاوه‌ته‌وه، چه‌ندین پرۆگرام هه‌ن كه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه فایله سڕاوهكانی ناو هارددیسك جارێكی دیكه بگه‌ڕێننه‌وه. ئه‌و پرۆگرامانه ئه‌ركی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن چونكه جار هه‌یه فایلێك یان وێنه‌یه‌ك كه زۆر گرنگه به هه‌ڵه سڕیومانه‌ته‌وه و دواتر به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامانه سه‌رله‌نوێ ده‌یانگێڕینه‌وه، به‌ڵام گه‌ر بمانهه‌وێ هاردێك به‌ته‌واوی بسڕینه‌وه‌و دڵنیابین له‌سڕینه‌وه‌ی و جارێكی دیكه ئه‌و فایلانه به‌هیچ پرۆگرامێك ناگه‌ڕێنه‌وه چ بكه‌ین؟
پرۆگرامی Jetico BCWipe یه‌كێكه له‌و پرۆگرامانه كه ئه‌ركی ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی هارددیسك بسڕێته‌وه و پاكی بكاته‌وه. پرۆگرامه‌كه زۆر شێوازی هه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی فایله‌كان. یه‌كێك له شێوازه‌كان پارچه پارچه‌كردنی فایله‌كانه و كردنیان بۆ كۆده. ئه‌ركێكی دیكه‌ی پرۆگرامه‌كه ئه‌وه‌یه كه هارده‌كه به‌جۆرێك فۆرمات ده‌كاته‌وه كه هیچ شوێنه‌وارێك جێناهێڵێتهوه.
Top