گواستنه‌وه‌ی فایله‌كان له فلاش میمۆری به‌بێ كۆمپیوته‌ر
بۆ گواستنه‌وه‌ی و سڕینه‌وه و كۆپی كردنی فایله‌كان له‌سه‌ر فلاش میمۆری به‌بێ كۆمپیوته‌ر ئه‌نجامدانی ناكرێت، چونكه به‌كارهێنه‌ر ده‌بێت فایله‌كان ببینێ و خودی فلاش میمۆریش هیچ ته‌كنه‌لۆژییه‌كی تێدا نییه كه فایله‌كان نیشان بدات.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئامێرێكیان به‌رهه‌م هێناوه كه ئه‌ركی ئامێره‌كه ئه‌وه‌یه كه فایله‌كان له فلاش میمۆرییهكهوه بۆ فلاش میمۆرییه‌كی دیكه بگوازێته‌وه، یان گه‌ر بته‌وێ فایله‌كان له‌سه‌ر فلاش میمۆری یان كارت میمۆری بسڕیته‌وه یان كۆپیان بكه‌یت. ئامێری OMG یان به واتایه‌كی دیكه USB2USB ئامێره‌كه كه بارستاییه‌كه‌ی ته‌نیا 3 ملمه و به ئاسانی له گیرفاندا جێگای ده‌بێته‌وه و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان به به‌بێ گرفت ئه‌نجام ده‌دات.
ئامێره‌كه شاشه‌یه‌كی له‌مسی جۆری OLED هه‌یه و كێبڵی USB له‌گه‌ڵدایه و ده‌توانێت هه‌موو جۆره میمۆرییه‌ك بخوێنێته‌وه. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت پاش دانانی میمۆرییهكان هه‌موو داتاكانی سه‌ریان له شاشه‌كه‌دا ببینێت. فایله‌كان ده‌توانێت به راكێشان له فلاشێكهوه بۆ فلاشه‌كه‌ی دیكه كۆپی بكات.
