سۆنی داكێكی نوێ بۆ ئایفۆن به‌رهه‌م دێنێت
داك (dock) به‌م پارچه‌یه ده‌گوترێت كه ئه‌ركی خزمه‌تكردن یان په‌یوه‌ست بوون به پارچه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژییه، وه‌ك داك بۆ TV یان بۆ مۆبایل یان كۆمپیوته‌ر، ئه‌م داكانه هه‌ركام چه‌ند ئه‌ركێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ نموونه داكێك كه بۆ ته‌بلێت به‌رهه‌م هاتووه، ده‌كرێت وه‌ك پایه‌یه‌ك بێت بۆ ته‌بلێته‌كه بۆ راگرتنی ، هه‌روه‌ها سپیكه‌ر و بلوتوس و شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی ته‌بلێته‌كه‌ش بێت.
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ناسراوی ژاپۆنی بۆ ئایفۆن 5 و ئایپاد داكێكی به‌رهه‌م هێناوه كه به SRS-GC11IP ناسراوه. ئه‌م داكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئایفۆن یان ئایپاده‌كه شه‌حن ده‌كاته‌وه، خۆی رادیۆی و كاتژمێری سه‌رمێزه و ئه‌و فایله مۆسیقیانه‌ی كه له‌سه‌ر ئایفۆن یان ئایپادهكهن وه‌رده‌گرێت و بڵاوده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ش كاتژمێرێكی جهرهسداره بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی بهكارهێنهرەكهی، له‌گه‌ڵ ئه‌م داكه ریمۆت كۆنترۆڵێكیش هه‌یه كه ده‌كرێت له دووره‌وه كۆنترۆڵی داكهكهی پێ بكرێت.
